شوبات 25, 2024 08:00 Asia/Tehran

خەڵکی ئینگلیز بە خۆپیشاندان لەبەردەرکی شوێنی نیشتەجێ بوونی باڵوێزی ڕژیمی زایۆنیستی لە لەندەن خوازیاری دەرکردنی بوون لەبەر پشتڕاستکردنەوەی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین لە غەزە.

ئەو خۆپیشاندانە لەسەر داواکاری ڕێکخراوی نێونەتەوەیی جولەکە دژی زایۆنیستەکان بەڕێوە چوو، ئەو ڕێکخراوە پێشتر داواکاریەکی یاسایی دابوە پۆلیسی ئەو وڵاتە بەئامانجی گرتنی باڵوێزی زایۆنیستەکان لە لەندەن وڕادەستکردنی بە دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری سزاکان.

سام وێنسینتێن"ی ئەندامی  ڕێکخراوی نێونەتەوەیی جولەکە دژی زایۆنیستەکان، ڕایگەیاند کە پەیامێکمان نارد بۆ پۆلیسی ئینگلیز تاکوو وڵامی داواکاریەکەمان بۆ گرتنی باڵوێزی زایۆنیستەکان بداتەوە بەڵام تاکووئێستا هیچ وڵامێکمان وەرنەگرتەوە.

ناوبراو وتی: بەڵام ئێمە سەرەڕای ئەوەش هەربەردەوام دەبین لەسەر هەوڵ و چالاکیمان و داواش لە خەڵکی جیهان دەکەین کە لەم هەلوێستەمان ئاگادار بن.

سەرپەیڤ