شوبات 25, 2024 14:30 Asia/Tehran

نوێنەری عومان لە دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنیستی بەنیازی گۆڕینی دیمۆگڕافی خاکی داگیرکراوە وتیشی : خەلکی جیهان هەنووکە دزیۆترین دڕندەکاری لە کەرتی غەزە بەدی دەکەن.

"عەبدوڵڵا بن سالم حارس"ی لە حەوتەمین ڕۆژی کۆبوونەوە ئاشکراکانی نێو دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری لەپەیوەند لەگەڵ داگیرکرانی بەردەوام و نایاسایی لە لێواری ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی قودس وێڕای ئاماژە بەوەی کە خەڵکی فەلەستین لە حەفتاو پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە تاکووئێستا لەژێر نیری دەسەڵات و سەرکوتی داگیرکەران دا دەژین پێداگریشی کرد کە ڕژیمی زایۆنیستی بەنیازی گۆڕینی دیمۆگڕافی خاکی داگیرکراوە، هەربۆیە پێویستە کە دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری بڕیاری یاسایی بدا لەسەر پێشێلی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی فەلەستین.

حارسی وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە پێویستە کە دادگا لەپەیوەند لەگەڵ پێشێلی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی فەلەستین لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە بڕیارێکی یاسایی دەربکا ڕاشیگەیاند کە ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی سەبارەت بە مافی دیاریکردنی چارەنووس کراوە، هەربۆیە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی پێویستە کۆتایی بهێنێ بەسەرجەمی ئەو کەندو کۆسپ نانەوانەی کە لەسەر ڕێگەی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی فەلەستین دایناوە.

نوێنەری ئەندونزیاش لە دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری وتی: پێویستە دڕندەکاریەکانی کەرتی غەزە کۆتاییان پێ بێ و ناکرێ ئەو مافە بدرێتە هیچ وڵاتێک کە وڵاتە لاوازەکان هەرچی پێی خۆش بێ بیکا.

نوێنەری نۆەوێژیش وتی سازکردنی پاردەی جیاکەرەوەی ڕەگەزپەرەستانە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانەو دەستڕاگەیشتن بە ڕێگەچارەسەری پێکهێنانی دوو وڵاتی دژوار دەکا، نوێنەری قەتەریش ڕایگەیاند کە جێگیرکردنی ئاشتی و دادپەروەری نێونەتەوەیی تەنیا لەڕێگەی مافیاسای نێودەوڵەتیەوە دەلوێ.

کۆبوونەوەی گۆێڕاگرتنی دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری لە لاهە بۆ تاوتوێی دۆخی شپرزەی خەڵکی زۆرلێکراوی غەزە بە بەشداری نوێنەری وڵاتانی جۆربەجۆر بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ