شوبات 28, 2024 10:00 Asia/Tehran

ڕافائیل گرۆسی کارگێڕی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لیژنەی داوەرانی ڕێکخراوەکەی لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند کە پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا دابەزێندراوە.

کارگێڕی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی  وزەی ناڤۆکی لە ڕاپۆرتێکی نهێنی بۆ وڵاتانی ئەندامی لیژنەی داوەرانی ڕێکخراوەکەی کە بەردەستی هەواڵدەری بلۆمبێرگ کەوتوە بانگەشەی ئەوەی کردوە کە گۆیا پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران  بەڕێژەی زۆر لەمانگی نوامر بەوولاوە سەدی پێنج دابەزێندراوە.

هەربەپێی ئەو ڕاپۆرتە ڕێژەی  پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی سەدی شەستی ئێران بە شەش سەدو هەشت کیلۆ کەم بوونەوە لەبەرئاورد لەگەڵ سێ مانگی رابردوو گەیشتۆتە سەدو سی و یەک کیلۆو نیو.

کارگێڕی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی  وزەی ناڤۆکی مانگی بەفرانباری ڕابوردو بەڕاگەیاندنی ڕاپۆرتێکی هاندەرانە ڕایگەیاند کە پرۆسەی بەرهەمی  ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران  پەرەی سەندوە.

گرۆسی لەو ڕاپۆرتە بانگەشەکاریەدا وێڕای ئاماژە بە پەرەی بەرهەمی  ئۆرانیۆمی پیتێندراو  لە هێزگەکانی فۆردۆو نەتەنز ڕایگەیاندبوو کە ئێران بەرهەمی ئۆرانیۆمی پیتێندراو بە تۆخی سەدی شەست لەفۆڕمی هیگزا فلۆڕایدی گەیاندۆتە نزیکەی نۆ کیلۆ لە مانگێک داو لە کۆتایەکانی مانگی نوامرەوە پەرەی پێداوە.

شایانی باسە محمد ئیسلامی بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە چالاکیە ناڤۆکیەکانی ئێران لەچوارچێوەی ڕێوشوێن و ڕێککەوتنە پادمانیەکان دا بەڕێوە دەچی.

سەرپەیڤ