کۆشکی سپی: شارۆچکەسازیەکانی تلاویڤ پێشێلی یاسا جیهانیەکان و بەرگری لە ئاشتی یە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ئاماژە بە پەرەگرتنی بارگرژیەکان لە لێواری ڕۆژئاوا ڕاشیگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیستی بەهۆی پەرەدانی بە شارۆچکەسازیەکانی لەنێو خاکی داگیرکراو هاوکات لەگەڵ پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکان بەریش دەگرێ بە جێگیربوونی ئاشتی.
"مێتیۆمیلەر" سەبارەت بە قسەو باس سەبارەت بە قەدەغەی چوونی نوێژخوێنە فەلەستینیەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە لێواری ڕۆژئاوا ئەویش لە مانگی ڕەمەزان بانگەشەی ئەوەی کرد کە خەریکی ڕاوێژە لەگەڵ کاربەدەستانی زایۆنیست بەئامانجی ئاسانکاری بۆ چوونی نوێژخوێنەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا لەماوەی مانگی ڕەمەزان دا.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پەرەی بارگرژیەکان لە لێواری ڕۆژئاوا هاوکات لەگەڵ پەرەدانی زایۆنیستەکان بە شارۆچکەسازی بەتایبەت لە قودسی داگیرکراو بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا حکومەتی ئەمریکا ئامادەیە هەڵویست بگرێ بەرامبەر بە ژومارەیەکی زۆرتر لە زایۆنیستە شەڕخوازو توندئاژۆکان دژبە خەڵکی فەلەستینی خاکی داگیرکراو.
ئەو کاربەدەستە ئەمریکیە دیسانەوە داوای لە کاربەدەستانی ڕژیمی زایۆنیستی کرد کە شارۆچکەسازیە نایاسایەکان لە قودسی داگیرکراو ڕابگرن.