ئادار 01, 2024 09:30 Asia/Tehran

ژومارەیەک لە یاسادانەرانی دیموکڕاتی ئەمریکا وێڕای ڕاگەیاندنی دڵگرانی خۆیان لە بارودۆخی هەواڵنێرانی بەردەم پەلاماری زایۆنیستەکان، لەنامەیەک بۆ "ئانتۆنی بلینکێن"ی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان داوایان کرد کە بەئاراستەی بەرگری لە ئاسایشی میدیاکان و گارانتی ئازادی چاپەمەنی لە غەزە هەنگاوی کارامە هەڵبگرێ.

لەو نامەدا وتراوە کە ئەو ڕێژە لە هەواڵنێران کە لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە غەزە گیانی خۆیان لەدەست داوە زۆرتر لە هەموو کوژراوانی وڵاتانی دیکەی جیهانە لەماوەی ساڵی ڕابردوو.

یاسادانەرانی ئەمریکی دەڵێن کە ئەوان هەروا دڵگرانن لە نەبوونی هەنگاوی بەکردەوەو هەوڵێ زۆر لەپێناو بەرگری لەگیانی خەڵکی سڤیلی غەزە بۆوێنە هەواڵنێران.

دڵگرانی ڕاگەیاندنی ئەو یاسادانەرانەش لە  دۆخی هەواڵنێرانی غەزەش لەکاتێکدایە کە بەسەدان کەس لە لایەنگرانی خەڵکی فەلەستین ڕۆژی سێ شەمی ڕابردوو لەناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەڵوێستی شیڕخوازانەی جەوبایدێنی سەرۆکی ئەمریکا لە کەرتی غەزە لەکاتی سەردانی ناوبراو لە کەناڵی هەواڵدەری ئین بی سی شاری نیویۆرک لە تالاری ئەو بینایەدا کۆبوونەوە.

بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیە بۆ لایەنگری لە فەلەستین تراکت گەلێکیان بەدەستەوە گرتبوو کە لێێ نوسرابوو هەرئیستا ئاگربڕو جوولەگە ڕوو لەبایدێن: دەبێ کۆمەڵکوژی ڕابگری.

سەرپەیڤ