کوژران و بریندار بوونی چەن ئەمریکایی لە تەقەیەک کە لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا کرا
تەقەیەک کە لە ئەیالەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کرا، بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی چەن کەسێک.
بینایەکی شوێنی نیشتەجێبوون لە شاری کینگ سیتی هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای ئەیالەتی کالیفۆرنیا تەقەی لێکرا کە بە هۆی ئەو تەقەوە چوار کەس کوژران و سێ کەسیش بریندار بوون.
ئیدارەی پۆلیسی شاری کینگ سیتی ڕایگەیاندووە سێ کەسی نەناسراو لە ئۆتۆمبیلێک دابەزیوین و تەقەیان کردووە لە کەسانێک کە لە حەوش و حەساری ئەم باڵاخانەیەدا بوون.
ناوەندی تۆمارکردنی تووند و تیژیی چەکدارانەی ئەمریکا ناسراو بە جی ڤی ئەی ڕایگەیاندووە ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە چل و دوو هەزار کەس لە ئەمریکا بە چەکی گەرم و سارد گیانیان لە دەست داوە.
ئاسایی و یاسایی بوونی کڕین و فرۆشتن و هەڵگرتنی چەک لە ئەمریکا بۆتە هۆی ڕوودانی هەموو ڕۆژەی تووند و تیژی چەکدارانە لە سەرانسەری ئەم وڵاتە و قوربانی بوونی هەژمارێکی زۆر شاروومەندی ئەمریکایی .