ئادار 07, 2024 10:00 Asia/Tehran

ڕاپرسی ناوەندی "سی ئی پی ئاڕ" بەدیاری خستوە کە زۆربەی ئەمریکیەکان داوا لە بایدێن دەکەن کە بەڕێکردنی چەکوچۆڵ بۆ ڕژیمی زایۆنیستی ڕابگرێ.

ناوەندی توێژکاری "سی ئی پی ئاڕ"ی ئەمریکی ڕایگەیاند کە لەئاکامی ڕاپرسیەکی نوێی ئەو ناوندە زۆرتر لە سەدی پەنجایی ئەمریکیەکان داوا لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن کە لە بەڕێکردنی چەکوچۆڵ بۆ ڕژیمی زایۆنیستی  تاکاتی ئاگربڕ لە کەرتی غەزە خۆببوێرێ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، ئەمریکا لە حەوتی مانگی ڕابردوەوە تاکووئێستا زۆرتر لە بیست و یەک هەزار تەقەمەنی ڕێنوێنکارو بەدەیان هەزار گولە تۆپی سەدو پەنجاو پێنج میلیم و بە هەزاران تەقەمەنی سەنگەرشکێن و دووسەد خۆفڕی تەقاندنەوەی داوەتە زایۆنیستەکان.

بەپێی هەواڵێکی دیکە ژومارەیەک لە بنەماڵەی گیراوە زایۆنیستەکان و تاومێک لە لایەنگرەکانیان هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەیان لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تلاویڤ، خوازیاری هەڵوێستی جەوبایدێن"ی سەرۆکی ئەمریکا بوون بۆ کۆتایی ‌ێنان بە شەڕەکەی غەزەو ئازادکردنی گیراوەکانیان.

سەرپەیڤ