ئادار 09, 2024 09:30 Asia/Tehran

ڕێکخەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژاوای ئاسیا وتی: جارێکی تر جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەموو شارۆچکەکان بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان نایاسایین.

تۆر ڤەنسلەند، ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی جەختی کرد: ڕاگەیاندنی ڕژێمی زایۆنی لەبارەی درێژەدان بە پرۆژی ڕۆنانی سێ هەزار و ٤٠٠ یەکە لە شارۆچکەکانی کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئوردن ئیدانە دەکەم.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: جارێکی دیکە پێداگری دەکەین لەسەر ئەوەی کە هەموو شارۆچکەکان بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان نایاسایین.

ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: داوا لە ئیسراییل دەکەین هەموو پرۆژەکانی شارۆچکەسازیی خۆی بوەستێنێ و خۆببوێرێ لە کردەوەی ورووژێنەر. ڤەنلەسند ئاماژەی بەوەش کرد: پەرەپێدانی شارۆچکەسازی ئێستایش هەر دنەپێدەری شەڕ و ئاژاوە دێتە ئەژمار و داگیرکاری لە کەناری ڕۆژاوا دەچەسپێنێ.

سەرپەیڤ