ئادار 16, 2024 11:47 Asia/Tehran
  • ئاڵمان:پەلاماری ئیسرائیل بۆسەرڕەفەح هیچ پاساودانەوەیەکی نیە

ئانالنابائیربوک: وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بەپیداگری کردن لەسەر ئاگربڕی خێرای مرۆڤ دوستانە لە کەرتی غەززە هۆشداری دا کە پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح هیچ پاساوێکی نیە

بائیربوک شەوی هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: زیاترلەیەک ملیۆن ئاوارەیەک کە لە ڕەفەح داپەنایان گرتووە جێگایەکیان بۆڕوێشتن نیە . پێویستیان بە ئاگربڕێکی خێرای مرۆڤ دوستانە هەیە هەتا هیچکەسێک نەکۆژرێت ویەخسیرەکانیش سەرەنجام ئازاد بکرێن .بنیامین نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی شەوی هەینی وتی: لەدوی ئەوەین ، دوای چوڵ کرانی شاری ڕەفەح لە ئاوارەکان، پەلاماربکەینە سەر ئەم شارە.قسەکانی نتانیاهۆ چەند ساعەت دوای ئەوە ڕاگەێندرا کە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە پشت ڕاست کرانەوەی گەڵاڵەکانی دەسپێکردنی پەلاماری سەربازی زەوینی سوپای ئەم ڕژێمە بۆسەرشاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە لە لایەن بنیامین نتانیاهۆ هەواڵی دابوو. بائیربوک لەحاڵێکدا خوازیاری ئاگر بڕلەغەززە وپەلامارنەکردنی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بووە کە نیکاراگوئە لە ئاڵمانیا بەهۆی پشتیوانی ماڵی وسەربازی لەڕژێمی زایۆنی، بڕانی یارمەتیەکانی ماڵیی بە ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزێنەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئاوارەفەلەستینیەکان ئانرواوهاسانکاری بەرەکوژی لەدیوانی نێودەوڵەتی دادئەستینی سکاڵاکردووە وئەم دیوانە بڕیارە مانگی داهاتووی زایینی ئەم سکاڵایە لێکبداتەوە.

 

سەرپەیڤ