ئادار 18, 2024 17:00 Asia/Tehran

ڕێکخراوی فریاگوزاری ئاکسفام ڕایگەیاند، ڕژیمی زایۆنیست بەئانقەست و سیستماتیک بەردەگرێ بە گەیشتنی یارمەتی مرۆڤانە بەکەرتی غەزە.

ئەو بنیاتە نێودەوڵەتیە لە ڕاپۆرتێک دا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەیکە ئەو کارەی ڕژیم پێشێلی یاسا مرۆڤدۆستیێ نێونەتەوەیەکانە، وتیشی کە ئەو ڕژیمە خۆ دەبوێرێ لە بەڕێوەبردنی بڕیاری یاسایی دیوانی دادگەری سزاکان بەئامانجی بەهێزکردنی یارمەتیەکان بۆ غەزەو بەرپرسایەتی مافیاسایی خۆی بۆ بەرگری لە ناوچە داگیرکراوەکان بەڕێوە نابا.

کارگێری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکوری ئەفریقای ئاکسفام ڕایگەیاندوە کە  بڕیاری یاسایی دیوانی دادگەری سزاکان بەئامانجی بەهێزکردنی یارمەتیەکان بۆ غەزە، پێویستە شوکێک بێ بۆ ڕژیمی زایۆنیستی کە پێویستە هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن و بەڵام لەکاتی دەرکردنی ئەو بڕیارەوە دۆخی غەزە بە کردەوە شپرزەتر بوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کاربەدەستانی ئیسڕائیل نەک هەرئاسانکاریان نەکردوە بۆ هەوڵە نێونەتەوەیەکانیان، تەنانەت چالاکانە بەریشیان پێ گرتوە، هەربۆیە پێمان وایە کە ئەو ڕژیمە ڕێوشوێنی پێویستی بۆ بەرگرتن لە کۆمەڵکوژی ڕەچاو نەکردوە. 

 

سەرپەیڤ