٢٥ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ خوازیاری ڕاگیردرانی شەڕی دژ بە غەززە بوون
بیست و پێنج کۆڕ و ناوەندی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ و کاروباری مرۆڤدۆستانە بە دەربڕینی شک و گومان بەرامبەر بە بەسوودبوونی دانرانی ڕێگایەکی دەریایی بۆ گەیشتنی یارمەتییەکان بە کەرتی غەززە، داوایان لە وڵاتان کرد دزە و دەسەڵاتیان بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە بەکاربێنن.
بیست و پێنج کۆڕ و ناوەندی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ و کاروباری مرۆڤدۆستانە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە وڵاتان کرد دزە و دەسەڵاتیان بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە بەکاربێنن و ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ غەززە لە ڕێگای زەوینیەوە بکەنە ئەولەوییەت.
ئەم ڕێکخراوانەی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەکەیاندا پێیان داگرت؛ وڵاتان نابێ خۆیان لە پشتی هەڵمەتی هێلی بۆرن و هەوڵ بۆ دانانی ڕێگای دەریایی بشارنەوە و وەهم و خەیاڵی ئەوە بیانگرێ کە بۆ پشتیوانی لە پێداویستییەکانی غەززە، ئەوەی لە دەستیان هاتووە کردویانە؛ بەرپرسایەتیی سەرەکیی ئەوان لە راستیدا پێشگری بە ڕوودانی وەها جەنایەتگەلێکی کارەساتبارە و داسەپاندنی گوشاری سیاسی قورس و کارتێکەر بۆ کۆتایی هاتنی بۆردومانە بێ وچانەکان و هەڵگیرانی ئەو تەگەرانەیە کە پێش دەسڕاگەیشتنی بێکێشە بە یارمەتییەکان دەگرن.