نەتەوە یەکگرتووەکان: قات و قڕی لە باکووری غەززە قەیرنێکی بێوێنەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425960-نەتەوە_یەکگرتووەکان_قات_و_قڕی_لە_باکووری_غەززە_قەیرنێکی_بێوێنەیە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا لە حاند کەوتنەمەترسیی ئاسایشی خۆراک لە غەززەدا کە نیوەی دانیشتووانی بەرەوڕووی برسێتییەکی کارەساتبار بوونەتەوە و پێشبینی دەکرێ بێتوو دۆخەکە خێرا نەگۆڕدرێ، قات و قڕی تا مانگی مەی باکووری ئەم ناوچەیە بە تەواوی دادەگرێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 19, 2024 07:30 Asia/Tehran

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا لە حاند کەوتنەمەترسیی ئاسایشی خۆراک لە غەززەدا کە نیوەی دانیشتووانی بەرەوڕووی برسێتییەکی کارەساتبار بوونەتەوە و پێشبینی دەکرێ بێتوو دۆخەکە خێرا نەگۆڕدرێ، قات و قڕی تا مانگی مەی باکووری ئەم ناوچەیە بە تەواوی دادەگرێ.

سیندی مەک کێین، سەرۆکی بەرنامەی جیهانیی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە (WFP) وتی: خەڵکی غەززە خەریکن بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لە دەست دەدەن. خێرایی پەرەسەندنی ئەم قەیرانی برسێتی و بەدخۆراکییەی سەرچاوەگرتوو لە بڕیار و کردەی ئێمەی مرۆڤ لە غەززە گەلێک تۆقێنەرە. 

خاتوو بێس بێچدۆڵ جێگری بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی خۆراک و کشت و کاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (فائۆ) وتی: سەدی ٥٠ی سەرجەم حەشیمەتی غەززە لە ئاستێکی کارساتبار و نزیک بە قات و قڕیدان کە ئەوەش تا ئێستا ڕووی نەداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بەرنامەی جیهانیی خۆراک، نزیکەی یەک ملوێن و سەد هەزار کەس لە غەززە بە دەستی برسێتییەکی کارەساتبارەوە دەناڵێنن.

ئەم ڕاپۆرتە هەروەها ڕایدەگەیەنێ کە بە پێی دەیتا و زانیارییەکانی پلانی یەکپارچەی ئاسایشی خۆراک ناسراو بە (IPC) ئەوە زیاترین هەژماری کەسانێکە کە تا ئێستا بەرەوڕووی برسێتییەکی نالەبار و کارەساتبار بوونەتەوە.

بێچدۆڵ وتیشی: ئەنجامی لێکدانەوەی زانیارییەکان ئەوەمان بۆ دەردەخات کە قاتو قڕی لە باکووری غەززە ئەوا خەریکە دەست پێ دەبێ.