ئادار 27, 2024 10:00 Asia/Tehran

بڕیارنامەی ئاگربەسی خێرا لە غەززە، سەرەنجام پاش نزیک بە شەش مانگ شەڕ لە غەززە رۆژی دووشەممە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.

١٤ئەندام لە١٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی"ئەرێ"یان دا بە بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەندامانی ناهەمیشەیی ئەو ئەنجومەنە بۆ جێگیرکرانی ئاگربەسی خێرا لە غەززە و پاڵپشتییان لێکرد بەڵام ئەمریکا وەک ئەندامی هەمیشەیی ئەو ئەنجومەنە، دەنگی "بێلایەن"ی پێداو بەم چەشنە بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە پەسەند کرا.

پاشان، ئەنتۆنیۆ گۆترێش - ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئیکس" نووسی: "پێویستە ئەو بڕیارنامە جێبەجێ بکرێ، جێبەجێ نەکرانی، "بۆلێبوردن ناشێ".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پەسەندکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئاگربەس لە کەرتی غەززە پاش شەش مانگ بێ ئاکامیی و لاوازیی لە گرتنی بڕیارێکی پێش پێگرانە بە تاوانە جەنگییەکان و ژینۆسایدی رژیمی زایۆنیستی بەدژ شارومەندانی فەلەستینی، بە هەنگاوێکی ئیجابی زانی بەڵام وتی کە "بەس" نیە.

"ناسر کەنعانی" کاردانەوەی رژیمی منداڵکوژی زایۆنی بەو بڕیارنامەی، بە پێشاندەری توڕەیی ئاشکرای ئەو رژیمە لە شکست هێنانی قەرەبوونەکراو لە بواری مەیدانی و سیاسی و نێونەتەوەییدا زانی.

"محەممەد ئەلهیندی" یاریدەری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش وتوویەتی، بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئاگربەس لە غەززە، ئیلزام هێن نیەو بەکردەوە جێبەجێ ناکرێ.

ناوبراو وتیشی: لە سیاسەتەکانی ئەمریکادا، گۆڕان بەدی نەهاتووە وناکۆکییەکانی واشنگتۆن لەگەڵ تەلاویڤ، تاکتیکییەو کێشە لەنێو کابینەی رژیمی زایۆنی بەقازانجی نەتانیاهویەو دەبێتەهۆی درێژەپێدان بە دەسدرێژکارییەکانی بۆسەر غەززە.

لەهەمان کاتدا، سەرۆکی پێشووی ئیدارەی سیاسی و ئاسایشیی وەزارەتی جەنگی رژیمی زایۆنیستی، پەسەندکرانی بریارنامەی بانگهێشت کردن بۆ ئاگربەس لە کەرتی غەززەی کە بە دەنگی بێلایەنی ئەمریکا ئەنجامی گرت، بە کارەسات وەسف کردووەو وتوویەتی؛ هاوپەیمانیی لەگەڵ ئەمریکا، یەکێ لە گەرەنتییەکانی هەبوونمانە، ئەوەی وا ڕووی دا، شێتانە بوو، چۆنکە گەیشتینە ئەو شکستە سەرشۆڕانەیە.

سەرپەیڤ