ڕەخنەی سیناتۆرێکی ئەمریکی لە تەرخانی یارمەتی سەربازی کۆشکی سپی بە ڕژیمی زایۆنیستی
بێرنی سێندێرزی سیناتۆری سەربەخۆی ئەمریکی دوێنێ هەینی ڕەخنەی گرت لە بڕیارەکەی جەو بایدێنی سەرۆکی وڵاتەکەی لەبەر تەرخانی یارمەتی سەربازی بە ڕژیمی زایۆنیستی.
ئەو سیناتۆرە ئەمریکیە ڕایگەیاند کە ئەمریکا ناکرێ لەبەر نەتانیاهۆ بپارێتەوە کە بۆردومانکردنی خەڵکی سڤیل ڕابگرێ و ڕۆژێکی دیکە بەهەزاران بۆمبی دوو هەزار پۆندی کە دەتوانی سەرجەم گەڕەکەکانی ئەو شارە کاول بکاو ئەو بۆمبانەشی بۆ بەڕێ بکرێ کە ئەو کارە ناحەزە.
سێندێرز دیسانەوە پێداگری کرد کە پێویستی واز بهێنین لە هاودەستی خۆمان لەگەڵ رژیمی زایۆنیستی و ئیتر هیچ بۆمبێک نەنێرینە ئیسڕائیل و سەرەڕای بەردەوامی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە بەدژی خەڵکی غەزە میدیا ئەمریکیەکان ڕایانگەیاند کە بەملیار دۆلار بەنهێنی یارمەتی نوێ بۆ زایۆنیستەکان پەسەند کراوە.
بەوتەی کاربەدەستانی ئاگاداری پینتاگۆن و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پەکەیجی چەکەمەنی نوێ برینین لە زۆرتر لە هەزار هەشتەسەد بۆمبی دوو هەزار پۆندی ناسراو بە کی هەشتاو دوو پێنسەد بۆمبی پێنسەد پۆندی.
ڕاپۆرتەکانی پێشووتریش ڕایانگەیاندبوو کە ئەو ڕژیمە کەڵکی لە بپمبی دوو هەزار پۆندی وەرگرتوەو ئەوەش بۆتە هۆی قوربانی بوونی بەشێکی زۆر لە خەڵکی کەرتی غەزە.