نیسان 04, 2024 11:30 Asia/Tehran

جێگر یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەرنووسی بڕیارنامەیەکی داوتە ئەنجوومەنی ئاسایش کە تێیدا پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کۆنسۆلخانەی ئێران لە دیمشق، شەرمەزار کراوە.

دیمیتری پولیانسکی وتی: ئەمە دەرفەتێکی دیکەیە بۆ تاقیکردنەوەی نیازی ڕاستەقینەی هاریکارە ڕۆژئاوایەکان و ئێمە لەو ڕاگەیاندراوەدا لێکدانەوەی خۆمان لە ڕوداوەکان هێناوەتە بەرباس و لە کۆتایی دا ئەو پرسیارەمان لە هاریکارەکانمان لە ئەنجوومەنی ئاسایش پرسیوە کە بێتوو نوێنەرایەتی دیپلۆماتیکی وڵاتێکی دیکەی وەک ئەندامێکی ئەو ئەنجوومەنە یان وڵاتێکی ڕۆژئاوایی هێرشی بکرایە سەر چ دەبوو؟ ئاخۆ ئێوە هەروا بێدەنگ دەبوون بەرامبەری و شەرمەزارتان نەدەکردو سەرەخۆشیتان لێ نەدەکردن؟ 

بەوتەی پۆلیانسکی نوێنەری وڵاتانی رۆژئاوایی هیچ وڵامێکیان نیە بۆ پرسیارەکانی ڕوسیاو سەبارەت بەهەر شتێک قسەیان کردبێ کردویانە جگە لە پەلامری ئاسمانی بۆسەر ناوەندێکیدیپلۆماتیک.

هەربۆیە ئێمە لەو بڕیارنامەدا پێداگریمان کردوە کە بێتوو دۆخەکە شپرزەتر ببێ بەرپرسایەتیەکەی لە ئەستۆی ئەمریکاو ئینگلیزو فەڕانسایە، کە هیچ کات توانای شەرمەزارکردنی پەلامارەکەی ئیسڕائیلیان نەبوو هاوکاتیش داخی خۆی دەربڕی لە سکرتاریای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هیچ ڕاگەیاندراوێکی بەئاراستەی شەرمەزارکردنی ڕژیمی زایۆنیستی دەرنەکردو تەنانەت بەشێوەی ڕاستەوخۆ کردەوەی ئەو ڕژیمەشی لێک نەدایەوە.

سەرپەیڤ