ڕۆژی "منداڵی فەلەستینی" ڕۆژی ڕوڕەشی کۆمەڵگەی جیهانی لەبەرامبەر ژان و ئازاری منداڵانی غەزەیە
ڕێکخراوە ئامارگرو مافی مرۆیەکان بەبۆنەی ڕۆژی منداڵی فەلەستینی ڕایانگەیاند کە لەهەر کاتژومێرێک دا چوار منداڵ لە غەزە شەهید دەکرێن.
ڕۆژی پێنجی مانگی ئاڤریل بە ڕۆژی منداڵی فەلەستینی ناودێر کراوە کە ئەمڕۆژە لە جیهان داو لە جەنگەی شەڕی کاولکارو کۆمەڵکوژانەی ڕژیمی زایۆنیست لە غەزە بەڕێوە چوو شەڕێک کە زۆرلایەن بە شەڕی زایۆنیستەکان بەدژی منداڵانی غەزە لێکی دەدەنەوە.
کۆمەڵگەی چالاکی فەلەستینی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان چەندین ڕاپۆرتی کارەساتبارو سامناکیان سەبارەت بە دۆخی منداڵانی فەلەستینی و پێشیلی سەرەتایی ترین مافەکانیان بەتایبەت لە دەسپێکی دەستدرێژی بۆسەر کەرتی غەزە، بڵاو کردۆتەوە کە هەر ئەوەش گروپە مافی مرۆیەکانی وەگەر خستوە تاکوو بانگەوازێک بۆ ڕێکخستنی کەمپەینێک بەئاراستەی تەواوکرانی دەستدرێژکاری بۆسەرمنداڵانی ئەو کەرتە دەربکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری ناوەندی ئاماری فەلەستین کە ڕۆژی پێنج شەم بڵاو کرایەوە ئەو ڕژیمە داگیرکەرە تاکوو ئێستا زۆرتر لە چواردە هەزارو سیسەدو پەنجا منداڵی قەڵاچۆ کردوە و هاوکات زۆرتر لە سەدی حەفتای قوربانیەکانی ئەو شەڕە سامناکەش ژن و منداڵن و بەگشتی لەهەر کاتژومێرێک دا نزیکەی چوار منداڵ لە غەزە شەهید دەکرێن.