وریایی دانی کارگێڕی گشتی پڕۆگرامی جیهانی خواردن: منداڵانی غەزەیی لەبەر برسیەتی خەریکن دەمرن
کارگێڕی گشتی پڕۆگرامی جیهانی خواردن وریایی دا کە منداڵانی غەزەیی لەبەر برسیەتی ڕوەو مردنن.
"سیندی مەک کەین"ی کارگێڕی گشتی پڕۆگرامی جیهانی خواردن، لە میانەی وتووێژە نوێکەی لەگەڵ کەناڵی هەواڵدەری سی ئین ئین ڕایگەیاند کە لەکاتێکدا کە سەرقاڵی وتووێژین ژومارەیەی بەرچاو لە منداڵانی غەزە لەبەر برسیەتیان خەریکن دەمرن.
مەک کەین لە وڵامی ئەو پرسیارەش کە ئاخۆ ڕەزامەندی ڕژیمی زایۆنیست لەگەڵ کرانەوەی بازگەیەکی نوێ بۆ گەیاندنی یارمەت مرۆڤانە بەناوی بازگەی ئاڕیز هیچ یارمەتیەک دەداتە گەیاندنی خواردەمەنی و دیکەی پێویستی زۆر گرینگ بەدەستی خەڵکی فەلەستین لە غەزە، وتی:
ئەو کارە هەرچەندەش زۆر گرینگ بێ بەڵام ناتوانێ وڵامدەری هەموو پێویستیەکانی خەڵکی غەزە بێ.
ئەو کاربەدەستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، پێداگریشی کرد کە بەداخەوە ئەو یارمەتیە مرۆیانە لەودیوو، دەروازەی بازگەکان ڕاگیراوەو زۆر بە کەمی بەڕێ دەکرێ بۆیان.