نیکاراگوا: ئاڵمانیا پێویستە لایەنگری خۆی لە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی فەلەستین لەلایەن زایۆنیستەکانەوە ڕابگرێ
شاندی مافه وانی نیکاراگوا لە دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری ڕایگەیاند کە ئەو دیوانە پێویستە فەرمان بداتە ئاڵمانیا تاکوو پاڵپشتیەکەی لە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی فەلەستین و لەنێوبردنەکەی ڕابگرێ.
شاندی یاسایی نیکاراگوا لە یەکەم کۆبوونەوەی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری سزاکان، بۆ گوێڕاگرتن لە سکاڵای وڵاتی نیکاراگوا لە ئاڵمانیا بەتۆمەتی ئاسانکاری بۆ کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە وتی: گەلی فەلەستین له گه ل توندترین کاولکاری سەربازیانە لە مێژوی هاوچەرخ ڕوبەڕویەو ئاڵمانیا بەهۆی پاڵپشتیەکەی لە زایۆنیستەکان بەرپرس و هاوبەشی کۆمەڵکوژیەکەی ئەو خەڵکەو پێشیلی پەیمانی بەرگرتن لەو ژینۆسایدکردنەیە.
شاندی دادڤانی نیکاراگوا بە ڕآشکاوی ڕایگەیاند کە بەهۆی شەڕەکەی غەزەوە قازانجێکی یەگجار زۆر دەچێتە گیرفانی کۆمپانیا چەکسازیەکانی ئاڵمانیا.
یەکەم کۆبوونەوەی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری سزاکان بەئامانجی گوێگرتن لە دەقی سکاڵاکەی نیکاراگوا بەدژی ئاڵمانیا بەتۆمەتی ئاسانکاری بۆ کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە، ئەمڕۆ دەستی بەکار کرد.