نیسان 11, 2024 10:30 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ئەمڕۆ وریایی دا کە دژکردەوەی نابەرابەری ڕژیمی زایۆنیست لە شەڕەکەی غەزە هۆکاری بشێوی و ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و سەرجەم جیهانە.

"پێدرۆ سانچێز" وێڕای ئەو وریایی دانە پێداگریشی کرد کە بەفەرمی ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی کە ماوەیەکی زۆرە ئەو ڕژیمەو هاوپەیمانە سەرەکیەکانی لەبەرامبەری دا ڕاوەستاون، لە بەرژەوەندی ژئۆپۆلۆتیکی ئوروپادایەو هەربۆیە ئیسپانیا بڕیاری داوە کە وڵاتی فەلەستین تا کۆتایی مانگی ژوئەن وەک وڵاتێکی سەربەخۆ بە فەرمی بناسێ.

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لەدەسپێکی شەڕەکەی غەزەوە کە زۆرتر لە شەش مانگ لەمەوبەرەوە دەستی پێکرد، ئوروپای هان داوە بۆ بەفەرمی ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی و ڕەخنەگرتنەکەشی لەو شەڕە بۆتە هۆی بارگرژبوونی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیست.

سەرپەیڤ