نیسان 11, 2024 10:50 Asia/Tehran

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دوێنێ سێ شەم ڕایگەیاند کە زایۆنیستەکان بەردەگرن بە دابەشی یارمەتی خواردن لە غەزە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕژیمی زایۆنیستی تۆمەتبار کرد بە بەرگرتن بە  دابەشی یارمەتی خواردن لە غەزەو پێداگری کرد کە هۆکاری سەرەکی نەگەیشتنی یارمەتیە خۆڕاکیەکان بە خەڵکی غەزە ئەو ڕژیمەیەو پێویستە کۆمەڵگەی جیهانی لەو پەیوەندیەدا زەخت و گوشار بخاتە سەر تلاویڤ.

"ینس لارکە"ی وتەبێژی نوسینگەی هاودەنگکاری کاروباری مرۆیی ئەو ڕێکخراوە وتی: لەبەراورد لەگەڵ هەر ئەرکێکی مرۆیی دیکە ئەگەری بەرگرتن یان کۆسپ نانەوە لەسە ڕیگەی دابەشی یارمەتی خواردن لە غەزە زۆرترە.

ئەو کاربەدەستە وێڕای پشتبەستن و ئاماژە بە ئامارە کۆکراوکانی مانگی مارس وتیشی ئەوەش بەواتای ئەوەیە کە کاروانەکانی هەڵگری خواردەمەنی کە دەبوایە بەتایبەت بچوونایە بۆ باکووری غەزە واتە ئەو شوێنەی کە سەدی حەفتای خەڵک ڕوبەڕووی قاتوقڕین سێ هێندە زۆرتر لە کاروانگەلی دیکەیە کە کۆسپ و تەگەرە خرابێتە بەردەمیان.

سەرپەیڤ