نیسان 14, 2024 09:49 Asia/Tehran
  • پیشبینی نیۆیۆرک تاێمز لەبارەی مەبەست وئامانجی پەلامارەکانی ئێران لە ئیسرائیل

ڕۆژنامەی نیویۆرک تاێمزلەڕاپۆرتێکدا بەگیڕانەوە لە کاربەدەستانی ئیسرائیلی ، ئیدعای کرد: پیشبینی دەکرێت کە ناوچەبەرپەلامارەکانی ئێران ، بەرزایەکانی جەولان وناوەندی هێزە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل لە سارای نەقەب بێت

ئەم ڕۆژنامەئەمریکیە لەم ڕاپۆرتەدا ی خۆیدا بەگیڕانەوە لە دوو کاربەدەستی ڕژێمی زایۆنی کەنەیانویست ناویان لەقاوبدرێت ، ئیدعای کرد: هەواڵگری ڕژێمی زایۆنی هاوێژرانی دەیان خۆفڕوموشەکی کرۆزی لە ئێران وعێراق ناس کردووە. هەروەها کاربەدەستێکی سەربازی ڕژێمی زایۆنیش ئیدعای کرد کە دەیان فڕؤکەی ئیسرائیلی لەهەرێمی ئاسمانی خۆیدا خەرێکی فڕینن وئامادەن هەتا خۆفڕە ئێرانیەکان تیابەرن .سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی شەوی شەممە بە دەرکردنی ئاگاداەری نامەیەک لە هاوێژرانی  دەیان خۆفڕوموشەک بەرەو سەرزەویە داگیرکراوەکان وبنکە وناوەندی ڕژێمی زایۆنی هەواڵی دا.لەئاگاداری نامەی سپاداهاتووە: لە وەڵام بە جەنایەتە جۆربەجۆرەکانی ڕژێمی زایۆنی لەوان پەلاماربۆسەر کۆنسۆلخانەی ئێران لە دێمەشق وشەهیدکرانی چەندکەس لە فەرماندەو مۆستەشارانی سەربازی وڵاتەکەمان لە سووریا ، هێزی هەوافەزای سپا مەبەست وئامانجی دیاری کراوی لەناوخۆی سەرزەویە داگیرکراوەکان بە هاوێشتن وتیگرتنی چەند موشەک وخۆفڕدایە بەرپەلاماروکۆتای.نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕایگەیاند:کاروکردەی سەربازی ئێران بەپێی بڕگەی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی بەرگری ڕەوالەوەڵام بە دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆناوەندە دیپلۆماتیکەکانی وڵاتەکەمان لە دێمەیشق بوو .    

 

 

سەرپەیڤ