ڕوسیا خوازیاری تاوتوێی بایکۆتی ڕژیمی زایۆنیستی بوو لەلایەن لیژنەی ئاسایشەوە
واسیلی نێبێنزیای نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای ئاماژە بە دۆخی کارەساتباری مرۆیی لە غەزە و وەفادار نەبوونی ڕژیمی زایۆنیست بە بڕیارنامە مسۆگەرەکانی لیژنەی ئاسایش سەبارەت بە ئاگربڕ لەو کەرتە لەماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان خوازیاری تاوتوێی بایکۆتی ڕژیمی زایۆنیستی بوو لەلایەن لیژنەی ئاسایشەوە.
نێبێنزیا دوێنێ چوار شەم لەمیانەی کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە ڕوداوو گۆڕانکاریەکانی ڕۆژئاوای ئاسیاو فەلەستین و ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خەریکە لە غەزە کارەساتێکی دەگمەن سەر هەڵدەدا وتی: بەڵام سەرەڕای ئەوەش ڕژیمی زایۆنیستی بەر دەگرێ بە چونی نیوەی کاروانە یارمەتیدەرە مرۆیەکان بۆ ئەو ناوچە.
ناوبراو وێرا پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕێکخراوی ئانڕوا دەبێ بەتەواوی چالاک بکرێتەوە تاکوو بەربگرێ لە قەیرانی زۆرتر لە غەزە وتیشی سەرجەمی ناوچەکە دەچێتە ژێر کاریگەری لێکەوتەو دەرەنجامی نەرێنی و ڵاوازکرانی ڕۆڵی ئانڕوا.
ناوبراو لە درێژەدا وێڕای ئاماژە بە وەفادار نەبوونی زایۆنیستەکان بە بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: بڕیارنامەی ٢٧٢٨ی لیژنەی ئاسایش کە خوازیاری ئاگربڕ لەو کەرتە بوو لەماوەی مانگی ڕەمەزان دا بەڕێوە نەبراو هەربۆیەش ئەو لیژنە دەبێ بەخێرایی پرسی ڕەچاوکردنی بایکۆتی ئەو ڕژیمە تاو توێ بکا.