نیسان 20, 2024 13:00 Asia/Tehran

جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند ئانتۆنیۆ گۆترێش خوازیاری دابەزینی ئاستی بارگرژیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕاگرتنیان بوە.

فەرحان حەق ڕایگەیاند کە ئێمە خوازیاری تۆڵەسەندنەوە نین و وڕیایی داوە بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەپەیوەند لەگەڵ ڵیکەوتەی پەرەگرتنی بارگرژیەکان.

فەرحان وتی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان خوازیاری ڕاگیرانی هەموو هەوڵێکی تۆڵەگرانەیەو داوا لەهەموو لایەک دەکا کە دان بە خۆدا بگرن و وێڕای دابەزاندنی ئاستی بارگرژیەکان بواریش بڕەخسێنن بۆ گەیشتنی یارمەتی مرۆیی زۆرتر بەو کەرتە.

ناوبراو هاوکات وێڕای ئاشکرا کردنی ئەوەی کە لە بواری گەیاندنی یارمەتی بە غەزە هیچ گەشەیەک ڕوی نەداوە، وتی کە ئەو کارە پێویستی بە هاریکاری هەموولایەک هەیەو بۆ ئەو کارەش ئێمە پێویستمان بە ئاگربڕو وەلانانی کەندو کۆسپەکان و بوار ڕەخساندن بۆ گەیاندنی یارمەتی بەو کەرتە هەیە.

سەرپەیڤ