داخ دەربڕینی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ڤیتۆی بڕیارنامەی پاڵپشتی لە فەلەستین لەلایەن ئەمریکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426727-داخ_دەربڕینی_ڕێکخراوی_هاریکاری_ئیسلامی_لە_ڤیتۆی_بڕیارنامەی_پاڵپشتی_لە_فەلەستین_لەلایەن_ئەمریکاوە
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێک دا بەداخ بوونی خۆی ڕاگەیاند لە ناکامی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ وەرگرتنی فەلەستین وەک ئەندامی بەتەواوی لەو ئەنجوومەنەدا.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
نیسان 21, 2024 06:00 Asia/Tehran

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێک دا بەداخ بوونی خۆی ڕاگەیاند لە ناکامی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ وەرگرتنی فەلەستین وەک ئەندامی بەتەواوی لەو ئەنجوومەنەدا.

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ڕایگەیاند کە هەڵوێستەکەی ئەمدوایانەی ئەمریکا لە کەڵکوەرگرتنی لە مافی ڤیتۆ بەئاراستەی بەردەوامی کۆسپ خستنە سەر ڕێگەی وەدەستهاتنی مافی ڕەوای خەڵکی فەلەستین بەردەوامی هەلوێستی نادادپەروەرانەی مێژویی ئەو وڵاتەیە بەدژی خەڵکی فەلەستین.

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی پێداگری کردوە کە با ئەو وڵاتانەی کە ئەندامەتی فەلەستینیان لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەرپەرچ داوەتەوە، بەو هەڵوێستەیان دا بچنەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیار وابوو بەرنووسی وەگرتنی بەتەواوی فەلەستین وەک ئەندامی خۆی بخاتە دەنگدانەوە بەڵام لەلایەن ئەمریکاوە ڤیتۆ کراو بەمجۆرە وەدوا کەوت.

١٢وڵات دەنگی ئەرێنی و دوو وڵاتیش دەنگی بێ لایەنیان دایە ئەو بڕیارنامە.