وشداری ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕوودانی خراپترین برسێتیی جیهان لە کەرتی غەززەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426752-وشداری_ڕێکخراوێکی_نێودەوڵەتی_سەبارەت_بە_ڕوودانی_خراپترین_برسێتیی_جیهان_لە_کەرتی_غەززەدا
گرووپی نێودەوڵەتیی قەیران کە لە بواری کێشە و ناکۆکییە پڕتووند و تیژییەکانی جیهان لێکۆڵینەوەی راستوخۆی مەیدانی دەکات، پێیداگرت لەسەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕێکی درێژخایەن لە کەرتی غەززە و راشیگەیاند کە باکووری ئەم ناوچەیە خەریکە بەرەوڕووی نالەبارترین برسێتییەک دەبێتەوە کە لە ماوەی چەن دەیەی ڕابردوودا لە جیهان ڕوویداوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 22, 2024 10:00 Asia/Tehran

گرووپی نێودەوڵەتیی قەیران کە لە بواری کێشە و ناکۆکییە پڕتووند و تیژییەکانی جیهان لێکۆڵینەوەی راستوخۆی مەیدانی دەکات، پێیداگرت لەسەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕێکی درێژخایەن لە کەرتی غەززە و راشیگەیاند کە باکووری ئەم ناوچەیە خەریکە بەرەوڕووی نالەبارترین برسێتییەک دەبێتەوە کە لە ماوەی چەن دەیەی ڕابردوودا لە جیهان ڕوویداوە.

گرووپی نێودەوڵەتیی قەیران وشداریدا کە باکووری غەززە ئێستایش هەر مەترسیی برسێتی لە سەرە. ڕێکخراوی ناودەوڵەتی گرووپی نێودەوڵەتیی قەیران ڕایگەیاند؛ ئەولەوییەتی ئێستا لە کەرتی غەززە چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی لە ڕێگای زیاترکردنی یارمەتییەکانە، ئەویش ڕێک لە کاتێکدا کە پەلامارە بێوچانەکانی ڕژێمی زایۆنی هەر بەردەوامە.

لە راپۆرتەکەی گرووپی نیودەوڵەتیی قەیراندا هاتووە: هێشتا شەڕی غەززە کۆتایی نەهاتووە و باکووری ئەم ناوچەیە لە چەند دەیەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی خراپترین برسێتی لە جیهاندا بۆتەوە. دەبێت هاوکارییەکان بەبێ بەربەست و بە شێوەیەکی سەقامگیر و سەلامەت بگاتە هەموو کەرتی غەززە. هەروەها لەم راپۆرتەدا بە ئاماژە بە کەمبوونی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە، جەخت کراوە تاکە ڕێگا بۆ ناردنی هاوکاری و ڕێگریکردن لە مردنی بەکۆمەڵی دانیشتووانی غەززە لەم ناوچەیە دامەزراندنی ئاگربڕە.