نیسان 24, 2024 11:00 Asia/Tehran

نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا لە حاند کاریگەریدانانی نگەتیڤی شەڕ لە سەر تەندرووستی دەرروونی دانیشتووانی غەززە

تلالنگ موفوکنگ» ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە دوور و درێژبوونی ماوەی ژینۆسایدەکەی ڕژێمی زایۆنی و خاپوورکرانی ژێرخانە تەندروستی و دەرمانییەکانی کەرتی غەززە لە ماوەی دووسەد ڕۆژ بۆردومان و پەلاماری زایۆنییەکاندا وتی: گوشاری قورسی دەرەروونی، دڵەراوکە و زۆر نەخۆشی دەروونی دیکەی بەداوە دەبێ و پێویستە حەتمەن بۆ ئەم مەسەلەیە ڕێگاچارەی کاریگەر ببینرێتەوە.

وتەبێژی سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)ـیش باروودۆخی منداڵان لە کەرتی غەزەی بە گەلێک نالەبار و دڵتەزێن  وەسف کرد و وشداری دا لە حاند دواهاتە درێژخایەنەکانی دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنی لەسەر تەندرووستی جەستەیی و دەروونی منداڵانی ئەم ناوچەیە و ڕەوتی گەشەکردنیان. 

سەرپەیڤ