نیسان 25, 2024 11:00 Asia/Tehran

"نانسی پێلۆسی" سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی، رێگرە لەبەردەم ڕێکاری دوو دەوڵەتیی نێوان ئەو رژێمەو فەلەستین، وتی: دەبێ نەتانیاهو دەست لەکاربکێشێتەوە.

"نانسی پێلۆسی" لەبارەی شوێنهاتەکانی هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە کە گیانی زیاتر لە٣٤هەزار فەلەستینی گرتووە، وتی: "ئێمە سیاسەت و کردەکانی بێنیامین نەتانیاهو ڕەت دەکەینەوە".

سەرۆکی پێشووی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: "ترسناکە. چ شتێک خرابترە لەو کارەی نەتانیاهو لە وەڵامدانەوە بە حەوتی ئۆکتۆبەر کردوویەتی؟ ئەو دەبێ دەست لەکاربکێشێتەوە. سەرەنجام، ئەو بەرپرسە".

پێلۆسی وێڕای رەخنەگرتن لە بەڕێوەبەرایەتی نەتانیاهو، وتی: نەتانیاهو، "چەندین ساڵە" ڕێگری بەردەم ئاشتی بووە لەناوچەدا. نازانم بۆچی لە ئاشتی دەترسێ و لەوبارەوە لاوازە، لەوانەشە خوازیاری ئاشتی نەبێ، بەهەرحاڵ ئەو، ڕێگری سەرەکیی بەردەم ڕێگاچارەی ئاشتییەو دەبێ واز لەدەسەڵات بێنێ.

سەرپەیڤ