درێژەی سەرکوتکردن و دەرکردنی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا
ژماری ئەو زانکۆ ئەمریکییانەی شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانن بۆ شەرمەزارکردنی شەڕی دڕندانەی رژێمی زایۆنی بەدژ فەلەستینیان لە کەرتی غەززە، ڕوو لە زیادبوونەو هاوکاتیش گرژیی و ئاڵۆزکاوییەکان هەروا بەردەوامە.
سەرباری سەرکوتکاریی دڕندانەی پۆلیس و گاردی نیشتمانیی ئەمریکا، خوێندکارانی٤٠ زانکۆ و کۆلێژ لە ئەمریکا وکەنادا بۆ هاودەنگیی لەگەڵ خەڵکی غەززەو راگرتنی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنیستی، خێوەتیان هەڵداوە. ئەو بزووتنەوەی ناڕەزایەتی دەربڕین کە حەوتەی ڕابردوو لە زانکۆی کۆلۆمبیاوە دەس پێ بوو، خوازیاری ڕاگیرانی ژینۆسایدو کوشت و بڕی فەلەستینیان و بڕانی پەیوەندییە دراڤییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی و کۆمپانیا ئیسرائیلییەکانە.
خوێندکارانی زانکۆی مێلبۆرنی ئوسترالیاش چوونەنێو ریزی خۆپێشاندەرانی ناڕازیی بە شەڕی دژ بە غەززە. کەناڵی "ئێن بی سی"یش ڕایگەیاند، بەپێی داتاو ئامارەکان، خوێندکارانی چل زانکۆ و کۆلێژ لە ئەمریکاو کەنادا بۆ هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ غەززە، خێوەتیان هەڵداوە.
خوێندکاران لەو زانکۆیانە لەکاتێکدا کە ئاڵای فەلەستینیان بەدەستەو چەفیەی فەلەستینیان بەسەر شانیان داداوە، تاوانەکانی رژێمی زایۆنیستی و پشتگریی ئەمریکا لەو رژێمە بەتوندی شەرمەزار دەکەن. پۆلیسی ئەمریکا تائێستا دەیان خوێندکاری ناڕازیی قۆڵبەست کردووە. ناڕازییان، خوازیاری ڕاگیرانی دەسدرێژکاریی رژێمی ئیسرائیل بۆسەرغەززەو کۆتایی هاتنی پاڵپشتیی لۆجستی لە رژێمی داگیرکەر بوون.