نەوەی ماندێلا: بڕیاری پتەوی فەلەستینیەکان هاندەرمانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426870-نەوەی_ماندێلا_بڕیاری_پتەوی_فەلەستینیەکان_هاندەرمانە
زۆلیۆل ماندێللای نەوەی نیلسۆن ماندێللاو ئەندامی پارلمانی ئەفریقای باشور ڕایگەیاند کە بڕیاری شێلگیری فەلەستینیەکان بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان هاندەرامانە بۆ هێنانە بەرباسی پرسی فەلەستین لەنێو کۆڕو کۆمەڵە نێونەتەوەیەکان.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
نیسان 27, 2024 06:15 Asia/Tehran

زۆلیۆل ماندێللای نەوەی نیلسۆن ماندێللاو ئەندامی پارلمانی ئەفریقای باشور ڕایگەیاند کە بڕیاری شێلگیری فەلەستینیەکان بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان هاندەرامانە بۆ هێنانە بەرباسی پرسی فەلەستین لەنێو کۆڕو کۆمەڵە نێونەتەوەیەکان.

زۆلیۆل ماندێللا کە بەئامانجی وتووێژ و تاوتوێی پرسی فەلەستین و دەستدرێژکاری ڕژیمی زایۆنیستی سەردانی ئیستامبووڵی کردوە، وتی: پرس و کێسەی فەلەستین هەمووکات لەنێو دڵی هاووڵاتیانی ئەفریقای باشوردایەو هیچکات لەبیر ناکرێ.

ناوبراو وتی: نیلسۆن ماندیلای باپیرم دامەزرێنەری بنەماکانی دیموکڕاسی لە وڵاتەکەمان لە ساڵانی نەوەدو پێنج و نەوەدو حەوت دا سەردانی غەزەی کردو ڕایگەیاند کە بەبێ ڕزگاری گەلی فەلەستین ئازادی ئێمە تەواو نابێ.

نەوەکەی ماندیللا ڕایگەیاند کە نیلسۆن ماندیللا لەو پەیوەندیەدا بەڵێنی دا بە گەلی فەلەستین وهەربۆیەش ئەفریقای باشور ڕێبازی بەرگری لە کێسەی فەلەستینی بەردەوام کردو خەباتی ئەو گەلەی بە گرینگترین بابەتی ئەم سەدەیە دەزانی.