نیسان 30, 2024 12:40 Asia/Tehran

پۆلیسی ئەمریکا لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو نۆسەد خوێندکاری لایەنگری فەلەستین و ناڕازی بەرامبەر کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوەی دەست بەسەر کردن.

زانکۆکانی ئەمریکا لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین ناڕەزایەتی سەرانسەری خوێندکارو مامۆستایانی زانکۆکانی ئەمریکای بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین و دژایەتی بەرامبەر بە سیاسەتی پاڵپشتی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنیستی  لە شەڕەکەی کەرتی غەزە بەرێوە برد.

هاوکات لەگەڵ پەرەگرتنی قەبارەو تەوژمی ئەو ناڕەزایەتیانە بەڕێوەبەری زانکۆکانی ئەمریکا بە شێوازی دەگمەن ئەو خۆپیشاندەرانەیان سەرکوت کردوەو زۆربەشیان دەست بەسەر کردوون.

لەدوای سەرهەڵدانی بزاڤی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەزە لەنێو زانکۆکانی ئەمریکا کە لە زانکۆی کۆلۆمبیای نیۆیۆرکەوە دەستی پێ کردو بەرە بەرە خەریکە تەشەنە دەکاتە زانکۆکانی دیکەی ئەو وڵاتەو جیهان لانیکەم نۆسەد کەس لانیکەم لە ١٥ زانکۆی ئەمریکا لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو دەست بەسەر کراون.

سەرپەیڤ