May 01, 2024 10:32 Asia/Tehran

بەدوای پەرەسەندنی تێکهەڵچوونی نێوان کارگێری زانکۆکانی ئەمریکاو خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین و چوونی پۆلیس بۆنێو زانکۆکان، میدیاکان ڕایانگەیاند کە پەلاماری نامرۆڤانە بۆسەر خوێندکاران و گرتنیان هەروا بەردەوامە.

سەرچاوە هەواڵدەریە ئەمریکیەکان ڕایانگەیاند کە پۆلیسی دژە سەرهەڵدان، بۆمبی گازی و گولەی پلاستیکی"یان لە خوێندکارانی زانکۆی فلۆریدای لایەنگری فەلەستین گرتوە.

هەر ئەو میدیایانە هاوکات چەند وێنەیان لە پەلاماری پۆلیسی ئەمریکا بۆسەر مامۆستایەکی زانکۆ لەمیانەی مانگرتن بۆ هاوپشتی لەگەڵ فەلەستین لەنێو زانکۆی واشینتۆن لە سینت لویس بڵاو کردۆتەوەو بۆ بڵاوپێ کردنی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین دزەیان کردۆتە نێو بینای هیندی زانکۆی کۆلۆمبیاو هەڵیان کوتاوەتە سەریان.

لەلایەکی دیکەوە خوێندکارانی بنیاتی تەکنیکی فلۆڕیدا بەئامانجی پاڵپشتی لە غەزەو فەلەستین خۆپێساندانیان وەڕی خستوەو بەرەو زانکۆی کۆلۆمبیا وەڕێ کەوتوون و لەدوای داخرانی ئەو زانکۆیە نان و ئاویان دایە ناڕازیەکانی نێو ئەو زانکۆیەو هەروا بەردەوامن لەسەر لایەنگریان لە غەزەو بەرپەرچدانەوەی ئەو شەڕە.

سەرپەیڤ