ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان خوازیاری لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بوو سەبارەت بە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی غەزە
ئانتۆنیۆ گۆترێش"ی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕایگەیاند کە یەگجار دڵگرانە لە ڕاپۆرتەکانی سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان"ی چەندین شوێنی غەزە.
ئانتۆنیۆ گۆترێش"ی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، دوێنێ سێ شەم ڕایگەیاند چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە چەند وێنەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە لەئارادایە کە بۆوێنە تۆمەتی مسۆگەر لەپەیوەند لەگەڵ چەند کەس لەو نێژراوانە بەشێوەیەکی نایاسایی کوژراون.
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، وتی کە یەگجار زۆر پیویستە پشکنەرانی نێودەوڵەتی لەگەڵ پزیشکی یاسایی دەرفەتی دەستڕاگەیشتنی خێرا بە شوێنی ئەو گۆڕانەیان هەبێ تاکوو ئەو دۆخە بەوردی دەست نیشان بکرێ کە تێیدا بەسەدان فەلەستینی گیانی خۆیان لەدەست داوەو نێژراون.
گۆترێش وتی: بنەماڵەی ئەو کوژراوو بێ سەرو شوێنەکانیش مافی خۆیانە کە بزانن کە ئاخۆ چی ڕوی داوەو و خەڵکی جیهانیش مافی خۆیانە وڵامی ئەگەری ڕودانی هەرچەشنە پێشێلێکی یاسا نێودەوڵەتیەکان وەربگرنەوە.