کومیساریای باڵای مافی مرۆڤ، سەرکوتی لایەنگرانی خەڵکی فەلەستینی لەنێو زانکۆکانی ئەمریکای بەجێگەی دڵگرانی زانی
نوسینگەی کومیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دڵگرانی خۆی ڕاگەیاند لە هەڵسو کەوت بەرامبەر بە لایەنگرانی خەڵکی فەلەستین لەنێو زانکۆکانی ئەمریکاو وتی کە ئەو کارەی پۆلیس لەو زانکۆیانە نەشیاوە.
مارتا هۆرتادۆ"ی وتەبێژی نوسینگەی کومیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕایگەیاند کە هێندێک لە هەڵسوکەوتی پۆلیسی ئەمریکا، لە چەند زانکۆیەکی ئەمریکا نەشیاو دێتە بەرچاوو ئێمە لێێ دڵگرانین.
بەرلەمەش کومیسێری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا دڵگرانی خۆی ڕاگەیاندبوو لە هەڵسوکەوتی پۆلیسی ئەو وڵاتە لەگەڵ لایەنگرانی خەڵکی فەلەستینی لەنێو زانکۆکان داو پێداگری کردبوو کە دڵگران بوە لە هەڵسوکەوتی توندو تیژی هێزە هەواڵگریەکانی ئەمریکا لەکاتی سەرکوتی خوێندکارتانی لایەنگری خەڵکی فەلەستین.
میدیا ئەمریکیەکان ڕایانگەیاند کە هێزی پۆلیسی وڵاتەکەی لەچەند وێنەدا بەمەبەستی گرتنی ئەو ناڕازیانە لەسەر عەرز ڕایانکێشاون وبۆ بڵاوە پێکردنیان لە ئیسپری بیبەر کەڵکیان وەرگرتوە.