May 04, 2024 08:00 Asia/Tehran

وتەبێژی نوسینگەی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وریایی دا بەرامبەر بە مەترسی پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە.

وتەبێژی نوسینگەی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وریایی دا کە هەرچەشنە پەلامارێکی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر ڕەفەح دەتوانێ قەڵاچۆی خەڵکێکی سڤیلی زۆر بخاتە مەترسیەوە.

کەناڵی جەزیرەی قەتەریش ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی ساختەی زایۆنیست گەڕەکی زهوری باکوری ڕەفەحیان بۆردومان کردوە کە لەئاکامی دا شەش کەسی سڤیل شەهید بوون.لەئاکامی پەلامارێکی دیکەش بۆسەر ماڵیک لە کەمپی بریجی ئەو کەرتە نۆ کەس بریندار کراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دڕندەکاری ئەو ڕژیمنە لە غەزە بۆتە هۆی پەرەسەندنی هەژاری بەڕێژەی سەدی نەوەدو نۆژەنکرانەوەی ئەو ناوچە لە دۆخی ئاسایی دا پێویستی بە هەشتا ساڵ هەیە. 

سەرپەیڤ