May 05, 2024 11:30 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی بزووتنەوەی خوێندکاریی لە ئەمریکا و وڵاتانی ئوروپایی، ڕەفتار و هەڵسوکەوتی توندی هێزەکانی پۆلیس لەگەڵ خۆپێشاندەرانی لایەنگری فەلەستین، سەرنجی هەمووانی بەرەولای خۆی ڕاکێشاوە.

میدیا ئەمریکییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایانگەیاند؛ پتر لە هەزار و حەوت سەد خوێندکاری ناڕازی لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە کە بۆ پشتگریی لە گەلی فەلەستین و ئیدانەی تاوانکاریی زایۆنییەکان، دەستیان کرد بە خۆپێشاندان یان لە حەوشی زانکۆکاندا مانیان گرتبوو، لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانەوە قۆڵبەست کراون.

هاوکات میدیاکان، باسی قۆڵبەست کرانی مامۆستای تەمەن٦٥ساڵانی لقی مێژوو و بەڕێوەبەری پێشووی موتاڵاکانی یەهودی کۆلێژی "دارتموس" لە هانۆفەری نیوجێرسیان کرد لەرەوتی بەشداربوونی لە خۆپێشاندانە دژە زایۆنییەکان لەو زانکۆیە.

لە ئوروپاش کە خۆی وەک بانگەشەکەری پاڵپشتیی لە مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕین دەناسێنێ لە رۆژانی ڕابردوودا، وێنەو گرتەڤیدیۆی زۆر لە رەفتاری توندوتیژانە لەگەڵ لایەنگرانی فەلەستین بڵاوبووەتەوە.

هەڵس وکەوتی توندی پۆلیسی ئاڵمان لەگەڵ خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لە زانکۆی "هومبولت"ی بەرلین، سەرنجی میدیاکان وبیروڕای گشتی بەرەولای خۆی ڕاکێشاوە.

سەرپەیڤ