درێژەی بزووتنەوەی خوێندکاریی جیهانیی پشتگریی لە فەلەستین؛ مانگرتنی مامۆستایانی زانکۆی نیۆیۆرک
پتر لە١٢٠کەس لە ئەندامانی لێژنەی زانستیی زانکۆی نیۆیۆرک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کردەوەی هێزە ئاسایشییەکان لە زانکۆکان دەستیان کرد بە مانگرتن.
لە درێژەی نەیارەتیی زانکۆکان و خوێندکارانی ئەمریکی لەگەڵ ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، گۆڕدراوە بۆ بزووتنەوەیەکی جیهانیی دژی زایۆنییەکان، زیاتر لە١٢٠ کەس لە ئەندامانی لێژنەی زانستیی زانکۆی نیۆیۆرک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە قۆڵبەست کرانی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لەلایەن هێزەکانی پۆلیس، دەستیان دایە مانگرتن.
زانکۆکانی تورکیاش هاوکات لەگەڵ زانکۆکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە پشتگریی لە غەززە.
پاڵپشتیی خوێندکارانی ئاڵمانی و فەڕەنسیش لە خەڵکی غەززە هەروا بەردەوامە. خوێندکارانی زانکۆی "هومبولت"ی ئاڵمان بۆ پشتگریی لە غەززەو ئیدانەی ژینۆسایدی سوپای رژێمی زایۆنی لەبەردەم ئەو زانکۆیە مانیان گرت.
هەروەها خوێندکارانی زانکۆی "لیۆن" لە فەڕانسە بە دانی دروشمی" ئێمە هەموومان غەززەین"، هاودەنگیان راگەیاند لەگەڵ گەلی فەلەستیندا.
پۆلیسی بەرلین بۆ بڵاوەپێکردن بە خۆپێشاندانی پشتگریی لە غەززە لە زانکۆی هومبولت، بەتوندی بەرەوڕووی خوێندکارانی ناڕازی بۆوە.