May 05, 2024 08:06 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە ژومارەیەکی بەرچاو لەو هەواڵنێران لەئاکامی زۆرتر لە شەش مانگ شەری ئەمساڵ لە کەرتی غەزە شەهید کراون.

ئانتۆنیۆ گۆترێش لە ڕاگەیاندراوێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی چاپەمەنی ئازاد هاوکات پێداگریشی کرد لەسەر پێویستی پاڵپشتی لە هەواڵنێران و فەرمانبەرانی میدیا و گرینگی ڕۆڵگێرانیان لە ڕاگەیاندن و فێرکاری خەڵک.

ڕێکخراوی یونسکۆش خەڵاتی ئازادی چاپەمەنی ئەمساڵی بەخشیە سەرجەم هەواڵنێرانی کەرتی غەزەو ڕایگەیاند کە درانی ئەو خەڵاتە بەو هەواڵنێرانە دەربڕی ئەو ڕاستیەیە کە دواجار دەبێ ئازادی بۆ ئەو هەواڵنێرانە دەستەبەرببێ.

تاکوو ئێستا زۆرتر لە ١٤٠ هەواڵنێری و میدیاکار لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر ئەو کەرتە شەهید کراون.

سەرپەیڤ