مانگرتنی خوێندکاری لە زانکۆی تۆرێنتۆی کەنەدا بەئامانجی پاڵپشتی لە فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427140-مانگرتنی_خوێندکاری_لە_زانکۆی_تۆرێنتۆی_کەنەدا_بەئامانجی_پاڵپشتی_لە_فەلەستین
خوێندکارانی چەند زانکۆیەکی کەنەدا، لایەنگری خۆیان لە خەڵکی غەزەو فەلەستین ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 07, 2024 05:45 Asia/Tehran

خوێندکارانی چەند زانکۆیەکی کەنەدا، لایەنگری خۆیان لە خەڵکی غەزەو فەلەستین ڕاگەیاند.

خوێندکارانی چەند زانکۆیەکی دیکەی کەنەداش بە وەڕێخستنی مانگرتنی خوێندکاری لایەنگری خۆیان لە خەڵکی غەزەو فەلەستین ڕاگەیاند.

لەمیانەی ئەو مانگرتنەدا خوێندکارانی زانکۆی تۆرێنتۆ خوازیاری کۆتایی هاتنی پاڵپشتی و سەرمایەنانەوە لە زانکۆکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بوون.

محمد یاسین"ی چالاکی خوێندکاری لەو زانکۆیە ڕایگەیاند کە ئەو مانگرتنە بە بەشداری خوێندکارانی زانکۆی وڵاتانی دیکەی جیهان و لەو زانکۆ بەنێوبانگەی کەنەدا لە چەند ڕۆژی داهاتووش هەر درێژەی دەبێ.

ئەو مانگرتنە بەئامانجی لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین و داواکاری بۆ ڕاگیرانی شەڕەکەی غەزەو هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی خوێندکاری هەر بەو ئامانجە لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێ.