May 08, 2024 12:00 Asia/Tehran

ڕەشیدە تەلیب"ی ئەندامی موسوڵمانی کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕەخنەی گرت لە هاوکارەکانی خۆی، لەبەر بەردەوام کردنی دانی بە ملیار دۆلار یارمەتی بە ڕژیمی زایۆنیست و سەبارەت بە نیازی پەلاماردانی ڕەفەحیش وتی: واشینگتۆن بەو کارەی بەشداری کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزەیە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە.

تەلیب" کارەکەی جەو بایدێنی سەرۆکی ئەمریکاو هاوکارەکانی لەبەر ناردنی بە ملیار دۆلار یارمەتی بە بێ مەرج بۆ زایۆنیستەکانی شەرمەزار کردو و وتی زۆر لە هاوکارەکانم نیگەرانی و ترسی خۆیان لە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی کە خەریکە سەرهەڵدەدا ڕاگەیاندوەو ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەوان هەر لەم ماوەدا دەنگیان دا بە بەڕێکردنی بە ملیار دۆلار چەکوچۆڵی زۆرتر بۆ ئەو ڕژیمە.

ناوبراو وتی: با کەس بە هەڵەدا نەچێ کە ئەوان ڕەزامەندیان لەو دڕندەکاریانە ڕاگەیاندوەو وڵاتی ئەمریکا بەشێوەیەکی چالاک بەشدارە لەو کۆمەڵکوژیەدا.

شایانی باسە کە ڕەشیدە تەلیب" تەنیا نوێنەری بە رەگەز فەلەستینی کۆنگرێسی ئەمریکاو و یەکێک لە ڕەخنەگرە توندەکانی چۆنیەتی هەلس و کەوتی زایۆنیستەکانە لەگەڵ خەڵکی فەلەستین.

سەرپەیڤ