گیرانی زیاتر لە سەد خۆپیشاندەری دیکەی لایەگری فەلەستین لە نیۆیۆرک
زیاتر لە سەد خۆپیشاندەری پشتیوانی فەلەستین پاش ئامادەبوونیان لە سەر پردی مەنهەتەنی نیۆیۆرک بە دەستی پۆلیسی ئەمریکا قۆڵبەست کران.
خۆپیشاندەران لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا بە ئامادەبوون لە سەر پردی مەنهەتەن دەستیان دایە درووشم دان بۆ پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین. میدیاکانی ئەمریکا بە راگەیاندنی ئەوەی کە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە فەلەستین هەر بەردەوامە ڕایانگەیاند؛ زیاتر لە سەد خۆپیشاندەری لە سەر پردی مەنهەتەنی شاری نیۆیۆرک گیراون و پۆلیسی ئەمریکا خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین بە تووندی سەرکوت دەکات.
بەڕێوەبەری ناوەندی بەرگری لە ئازادیی ئاکادمیکی لیژنەی مامۆستایانی زانکۆکانی ئەمریکایش بە وەبەر ڕەخنەدانی هەڵس و کەوتی پۆلیس لەگەڵ لایەنگرانی فەلەستین لە زانکۆکانی ئەم وڵاتەدا وتی: بردنەدەرەوەی مامۆستایانی زانکۆ بە کەلەپچەوە دیمەنێکی ترسناکە و مەترسییەکی گەورەیە لە سەر ئازادیی ئاکادمیک لە ژینگەی زانکۆدا، شتێک کە ئێستا ئیتر لە زانکۆکانی ئەمریکادا ئاسایی بۆتەوە.
لەلایەکی دیکەوە بە پێی ڕاپرسیی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک پۆست، ٦٥%ی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا پاڵپشتیی خۆیان دەربڕیوە لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە فەلەستین و خەڵکی غەزە و ٤٣%یش لەم خۆپیشاندانانەدا بەشدارییان کردووە. لەوکاتەوە ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە لە زانکۆکانی ئەمریکادا دەست پێبووە تا ئێستا نزیکەی ٥٠ مامۆستای زانکۆ و زیاتر لە دووهەزار و ٤٠٠ خوێندکار قۆڵبەست کراون.