May 14, 2024 13:15 Asia/Tehran

ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانروا) وێڕای ئاماژە بە تەگەرەنانەوەی رژیمی زایۆنی لەبەردەم گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە هاووڵاتیانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە، پێی داگرت؛ گەیاندنی یارمەتییەکان بە کەرتی غەززە، مەسەلەی مەرگ و ژیانە.

ناوەندی ئانروا لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاند: ئێمە پێویستی خێرا و بەرچاومان هەیە بە دەروازەیەکی هێمن بەمەبەستی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و ستافە چالاکەکان لەوبارەوە.

لەو بەیاننامەدا هەروەها هاتووە: بنەماڵەکان و منداڵان بۆ گەڕان بەدوای سەرپەنا و شوێنێکی هێمن، دەگەڕێنەوە خوێندنگەکانی ئانروا لە شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە.

"ئەنتۆنیۆ گۆترێش"- ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە بەیاننامەیەکدا وشداریی دا، پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر رەفەح، کارەساتی مرۆیی بەدی دێنێ و هەڵەیەکی ستراتژیکە.

پزیشکانی بێ سنوریش وشدارییان داوە، دۆخی دابیکرانی ئاو، خۆراک و دەرمان لە کەرتی غەززە، گەیشتووەتە قۆناخێکی مەترسیدار و داخرانی دەروازەی رەفەح، بارودۆخ بۆ خەڵک شپرزەتر دەکا.

سەرپەیڤ