May 14, 2024 11:15 Asia/Tehran

وەزارەتی نێوخۆی ئەرمینیا ڕایگەیاند کە لەمیانەی خۆپیشاندانی دژی حکومەتی و ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو ووڵاتە بەرامبەر بە بڕیاری دانی چەندین گوندی وڵاتەکەیان بە کۆماری ئازەربایجان هەشتاو هەشت کەس دەستبەسەر کراون.

وەزارەتی نێوخۆی ئەرمینیا ڕایگەیاند کە پۆلیسی وڵاتەکەی هەشتو هەشت کەسی لەمیانەی خۆپیشاندانێک لە ئیرەوان دەست بەسەر کردوە.

ناڕازیەکان خوازیاری کشانەوە لەکاری نیکۆل پاشینیان"ی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیان کە بڕیاری داوە چەندین گوندی سنوری ئەو وڵاتە بدرێنە کۆماری ئازەربایجان.

ئەرمینا لەم دوایانەدا ڕایگەیاند کە چەندین گوندی چۆڵی سەرسنوری خۆی داوەتە حکومەتەکەی باکۆو ئەو کارەشی بە هەنگاوێکی پۆزەتیڤ و ئەرێنی پێناسە کردوە بەئاراستەی وەدەستهێنانی پەیمانی ئاشتی نێوان ئەو دو وڵاتە هاوسێیە.

هەر ئەوەش بوە هۆی توڕەیی زۆر لە خەڵکی ئەرمینیا و ناڕازیەکان بە سەرۆکایەتی ئۆسقۆفی مەزن باگرات گالستانیان لەدوای چەند رۆژ بەپێ ڕۆیشتن و بڕینی سەدو شەست کیلۆمەتر پێنجەشەمی ڕابردوو گەیشتنە پێتەختی ئەو وڵاتەو دەستیان دایە خۆپیشاندان و خوازیاری وازهێنان لەدەسەڵاتی پاشینیان و ڕوخانی حکومەتەکەی بوون.

سەرپەیڤ