دەوڵەتی تازەی کوەیت سوێندی خوارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427381-دەوڵەتی_تازەی_کوەیت_سوێندی_خوارد
میری کوەیت ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەرمانێکدا، "ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد ئەلسەباح"ی وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەسنیشان کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 16, 2024 08:15 Asia/Tehran

میری کوەیت ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەرمانێکدا، "ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد ئەلسەباح"ی وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەسنیشان کرد.

سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەی تازەی کوەیت ئەمڕۆ لەبەردەم "مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح"ی میری ئەو وڵاتە سوێندیان خوارد.

میری کوەیت پاش ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئەندامانی کابینەی تازە وتی: ئێمە لە قۆناخێکی تازەی هەوڵە جیددییەکان داین و کوەیت درێژە دەدا بە هەنگاوهەڵگرتن لەئاراستەی چاکسازییەکاندا.

وتیشی: کابینەی تازە دەبێ پێبەند بێ بە پرەنسیپەکانی دادگەریی و کەسانێک کە لەحاند ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیان کەمتەرخەمانە دەجوڵێنەوە، دەبێ وەلام بدەنەوە.