May 25, 2024 07:30 Asia/Tehran

پۆلیسی ئینگلیز لە درێژەی سەرکوتکرانی نەیارانی شەڕی غەززە، پاش مانگرتنی لایەنگرانی فەلەستین لە زانکۆی ئاکسفۆرد، ١٦ خوێندکاری قۆڵبەست کرد.

پۆلیسی ئینگلیز پاش مانگرتنی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لە زانکۆی ئاکسفۆرد، ڕایگەیاند، ١٦ کەسی بە گومانی دەسدرێژیی و چوونەنێو یەکێک لە نووسینگە تایبەتییەکانی ئەو زانکۆیە قۆڵبەست کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی گرووپی لایەنگری فەلەستین ناسراو بە "هەنگاونانی ئاکسفۆرد بۆ فەلەستین"، بەڕێوەبەرانی ئەو زانکۆیە پاش مانگرتنی خوێندکاران، پۆلیسیان بانگ کرد هەتا بڵاوە بکا بە خوێندکارانی ناڕازی.

لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە، پۆلیسی ئەمریکاش کەوتە شەڕ لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازیی شەڕی غەززە لە زانکۆی "یو سی ئێل ئەی" لە شاری لۆس ئەنجلێس.

تاقمێک لە خۆپێشاندەرانی لایەنگری فەلەستین، ئوردوگایەکی تازەیان لە حەوشی زانکۆی "یو سی ئێل ئەی" ی لۆس ئەنجلێس دامەزراند بەڵام کاتێک ژمارێکی زۆر لە هیزە ئاسایشییەکان هاتنەنێو زانکۆ و گردبوونەوەی نایاسایی راگەیێندرا، وازیان لێ هێنا.

پۆلیسی ئاڵمانیش بە هێرشکردنەسەر خوێندکارانی مانگرتووی لایەنگری فەلەستین و غەززە لە زانکۆی "هۆمبۆڵت"ی بەرلین، ژمارێک لەوانی گرت. خوێندکاران کە ئاڵا و چەفیەی فەلەستینیان بەدەستەوە بوو، لەگەڵ هێزی پۆلیسدا بەرەوڕوو بوونەوەو دروشمی "شەرم بکەن" یان دژ بەوان بەرز کردەوە.

سەرپەیڤ