May 25, 2024 15:23 Asia/Tehran

سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان یونیسێف وێڕای ئاماژە بە دۆخی کارەساتباری نەخۆشخانەکانی کەرتی غەزە بۆوێنە نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسای ئەو کەرتە لەبەر نەبوونی سووتەمەنی لە شاری دەیربەلەح ڕایگەیاند زۆرتر لە ٢٠ کۆرپەی ئەو نەخۆشخانە لە مەترسی مەرگ دان.

یونیسێف دەڵی کە ژینڕاتۆرەکانی بەرهەمهێنی ئۆکسیژن لەو نەخۆشخانە خەریکن لەکار دەکەون و زۆرتر لە ٢٠ کۆرپە لە کەرتی غەزە بەوهۆیەوە لە مەترسی مەرگ دان.

هەربەو ئاراستەیەدا ئەیاد ئەبوو زاهیری کارگێڕی نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا پێداگری کرد کە بێتوو لەبەر نەبوونی سووتەمەنی ئەو نەخۆشخانە دابخرێ کارەساتێکی مرۆیی دەخوڵقێ.

ناوبراو وتی: ڕێژەی ئەو سوتەمەنیەی کە دەگا یەک پێنجی پێویستی ئەو نەخۆشخانەیەو لەکاتێکدا کە ئێمە بۆ چارەسەری کێشە پزیشکیەکان لە کاتژومێرێک دا پەنجا لیتر سوتەمەنیمان پێویستە.

هەواڵدەری فەلەستینیش ڕایگەیاند کە ئەو ڕژیمە تاکوو ئێستا سی و سێ نەخۆشخانەو پەنجاو ثێنج ناوەندی دەمانی و سەدو شەست کلینیکی لەکار خستوەو تەقەشی لە سەدوج سی ئامبوڵانس و ئوتومبێلی فریاگوزار کردوە.

سەرپەیڤ