راپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێ لەهەمبەر رەفتاری شێتانەی ئیسرائیلدا ڕاوەستین
راپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بەوەی کە پاش بڕیاری دادگەی لاهە لەبارەی پێویستیی راگرتنی دەسدرێژکارییەکان بۆسەر ڕەفەح، ئیسرائیل پەلامارەکانی بەدژ ئەو شارە توندتر کردووە، وتی: هەتا کاتێک کە هەنگاوێکی کاریگەر لەئاستی جیهانیدا هەڵنەگیردرێ، پێش گرتن بە کردەی شێتانەی ئیسرائیل، ئەستەمە.
"فرانچێسکا ئالبانێز" راپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرزەوینی فەلەستین، ئەمڕۆ ڕایگەیاند: پێویستە کۆمەڵگای جیهانی هەنگاوی کاریگەر و جۆربەجۆر هەڵگرێ لەدژ رژێمی ئیسرائیل لەبەر ئەو هێرشە سەربازییانەی بەردەوام بۆسەر ڕەفەح لە باشوری کەرتی غەززە ئەنجامی دەدا.
ناوبراو داوای لە کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی دیکە کرد، رژێمی ئیسرائیل بایکۆت بکەن و پەیوەندییە دیپلۆماتیکییەکانیان لەگەڵ ئەو رژێمە بپچڕن هەتا کاتێک کە بڕیاری دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی بۆ ڕاگرتنی هێرش بۆسەر ڕەفەح جێبەجێ بکات.
راپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: ئەو پەیامانەی لەلایەن خەڵکی گەمارۆدراو لە رەفەحمان پێ دەگات، پەیامگەلێکی زۆر ترسناکن و تاکاتێک کە ئێمە هەنگاوێک نەنێین، رژێمی ئیسرائیل ، دەست لە ڕەفتاری شێتانەی هەڵناگرێ .
وتیشی: پێویستە وڵاتانی لایەنگری ئیسرائیل، ناردنی چەکەمەنی بۆ ئەو رژێمە رابگرن.