May 26, 2024 14:40 Asia/Tehran

وەزیری بەرگری ئیسپانیا دۆخی کەرتی غەزەی بە کۆمەڵکوژیەکی ڕاستەقینە پێناسە کرد.

مارگارێتا ڕۆبڵز" بۆ یەکەم جار وەک وەزیرێکی سەر بە پارتی چەپی سوسیالیستی ئیسپانیا کە سەرۆکایەتی بەرەی حکومەتی وڵاتەکەی لەئەستۆیە لە دەستەواژەی کۆمەڵکوژی کەڵکی وەرگرت بۆ پێناسەی دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە کەرتی غەزە 

ڕۆبڵز لە پەراوێزی ڕێژەیەکی سەربازی لە شاری ئۆیدۆی وڵاتەکەی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئیسپانیا ناتوانێ دۆخی غەزە لەبەرچاو نەگرێ پیداگری کرد کە ئاشتی گرینگترین بابەتە بۆ هێزی چەکدارو حکومەتی ئەو وڵاتە.

ناوبراوج سەبارەت بە بەفەرمی ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینیش لەلایەن وڵاتەکەیەوە وتی ئەوە هەنگاوێکە بەئاراستەی هاوژیانی ئاشتیانەو کۆتایی هێنان بە توندوتیژی لەو کەرتە.

وەزیری بەرگری ئیسپانیا وتی کە هێزی چەکداری وڵاتەکەی لەمیانەی هەڵمەتێکی ئاشتیخوازانە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕێوەی دەبا لەسەر سنوری نێوان خاکی داگیرکراوو لوبنان جێگیرن و ئەوەش ئیسپانیای کردۆتە هاوبەشێکی گرینگ لەپێناو جێگیرکردنی ئاشتی لە ناووچەکە.

شایانی باسە ئەو وڵاتە هاوڕی لەگەڵ نۆروێژو ئیرلەنداو سێ وڵاتی ئوروپایی چەند وڵاتێکن کە لەم دوایانەدا ڕایانگەیاند کە بڕیاریان داوە وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بە فەرمی بناسن.

سەرپەیڤ