May 28, 2024 13:23 Asia/Tehran

کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ تاوتوێی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر ڕەفەح لەسەر داوای جەزایرو لەودیو درگا داخراوەکانەوە بەرێووە دەچێ.

لەدرێژەی کاردانەوە بە دڕندەکاری قێزەونی زایۆنیستەکان کە شەوی ڕابردوو پەلاماری خێوەت و تاوڵ و چیغی ئاوارەو پەرتەوازەکانی ڕۆژئاوای ڕەفەحیان داوەو بۆتە هۆی شەهیدو برینداربوونی بەدەیان کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ تاوتوێی پەلامارەکانی ئیسڕائیل بۆسەر ڕەفەح  لەسەر داوای جەزایرو لەودیو درگا داخراوەکانەوە کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە ببا.

شایانی باسە کە خەڵکی کەرتی غەزە بەتایبەت خەڵکی شاری ڕەفەح شەوی ڕابردوو چەندین پەلاماری بێ وێنەیان کرایە سەر کە لەئاکامی دا پەنجا کەس شەهیدو بەدەیان کەسیش بریندار بوون.

بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی"یش لە چەندین ڕاگەیاندراوی بەجیادا کاردانەوەیان بوە بەو پەلامارانەی زایۆنیستەکان و ئەو دڕندەکاریانەیان بە گرینگی نەدان بە بڕیارە یاسایەکەی دیوانی دادگەری نێودەوڵەتی لاهە سەبارەت بە پێویستی ڕاگیرانی ئەو پەلامارانە زانیوەو داوایان لە حکومەتی ئەمریکاو جەو بایدێن کردوە کە ئەو ڕژیمە بەتایبەت بە بەرپرسیاری ئەو دڕندەکاریانە ڕابگەیەنێ.

سەرپەیڤ