بەرنووسی بڕیارنامەکەی جەزایر لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەئامانجی ڕاگرتنی کۆمەڵکوژیەکەی ڕەفەح
ئەنجوومەنی ئاسایش لە نیۆیۆرک کۆتایی هێنا بە کۆبوونەوەی نائاسایی و داخراوی خۆی کە ئێوارەی دوێنێ لەسەر داوای جەزایرو بۆ تاوتوێی قەڵاچۆکەی خەڵکی رەفەح لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە بۆسەر ئاوارەو پەرتەوازەکانی کەمپی ڕەفەح کە تێیدا زۆرتر لە چل و پێنج کەس شەهید بوون.
"عەماربن جامیع"ی بالویزی جەزایر لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەرنووسی بریارنامەکەی ڕەفەح دابەش دەکا کە تێیدا خوازیاری کۆتایی هێنانە بە دوژمنکاریەکان، بەبێ ئەوەی کە بڕواری دەنگ وەرگرتن لەو پەیوەندیەدا دیاری بکرێ.
باڵویزەکەی جەزایر لەدوای هاتنەدەری لەو کۆبوونەوە لە وتووێژێکی کورت بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ بەرنووسی بڕیارنامەیەک سەبارەت بە ڕەفەح دابەش دەکەین کە دەقێکی کورت و شێلگیرە وەک داخوازی بۆ ڕاگیرانی قەڵاچۆو کۆمەڵکوژیەکەی ڕەفەح.
سەرچاوە دیپلۆماتیکە جەزایریەکان پێداگریان کرد کە بالوێزی وڵاتەکەیان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و لەو کۆبوونەوەدا ناڕەزایەتی توندی وڵاتەکەی و گروپی عەرەبی لە بێدەنگەکردنی ئەنجوومەنی ئاسایش لەهەمبەر وەفادارنەبوونی ڕژیمی زایۆنیست بە بەڕێوەبردنی بریارە یاسایەکەی دیوانی دادگەری نێودەوڵەتی لاهە بۆ ڕاگیرانی پەلامارەکەی سەر ڕەفەح ڕاگەیاند.
ئەو باڵوێزە روو لە وڵاتانی ئەو ئەنجوومەنە وتی پێ مان بڵێن کە ئاخۆ دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانی ڕازی بەهیچ تایبەتمەندیەک بوون بۆ داگیرکەرانی زایۆنیست لە هەڵبژاردن یان هەڵنەبژاردنی بڕیارەیاسایەکانی ئەو دیوانە.