May 29, 2024 10:22 Asia/Tehran

جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی ناکرێ ئیتر لەوە زۆرتر ڕژیمی زایۆنیستی پارێزراو بێ و هاوکات خوازیاری پارێزگاری لە گیانی خەڵکی سڤیل"یش بوو.

"مارتین گریفیتس" وێڕای شەرمەزارکردنی پەلاماری ئەم دوایانەی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر کەمپی ئاوارەو پەرتەوازەکانی کەرتی غەزە لە ڕەفەح پێداگریشی کرد لەسەر هەنگاوهەڵگرتنی خێرا بۆ پارێزگاری لە گیانی خەڵکی سڤیل و گارانتی کردنی ژیانیان.

جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مرۆیی وتیشی پەلاماری ئاسمانی زایۆنیستەکان بۆسەر ڕەفەح و شەهیدکردنی بەدەیان کەسی ژن و منداڵ کە هەروا بە زیندویی لە ئاگردا سووتان.

مارتین گریفیتس" وتی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان زۆرجار وریایی دابوو بەرامبەر بەوەی کە هەڵکوتانە سەر ڕەفەح دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کارەساتێکی مرۆیی و هەموولایەک لێکەوتەکەی بەچاوی خۆیان دەبینن.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەو کێشەی کە بۆ ناردنی یارمەتی مرۆیی و فریاگوزاری بۆ ئەو کەرتە هاتۆتە ئاراوە وتی: لەبەر بەردەوامی شەڕو بەربەستەکان هێشتاش ناکرێ کەلوپەل لە بازگەی کەرەم ئەبوو سالمەوە بەڕێکەینە کەرتی غەزە.

سەرپەیڤ